
یاریگا–
دادگای وەرزشی جیهانی بریارەکەی فیفا و یوێفای پەسەند کرد و، هەڵبژاردە و یانەکانی رووسیا ناتوانن تاوەکو ماوەیەکی نادیار بەشداری هیچ چاڵاکیەکی وەرزشی بکەن.
دوای هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، فیفا و یوێفا وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر هێرشەکان، بریاریاندا هەڵبژاردەی تۆپی پێ ئەم وڵاتە و هەروەها یوێفاش بریاریدا یانەکانی ئەم وڵاتە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان سڕ بکات، بۆیە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەم وڵاتە سکاڵای لە دژی ئەم بریارە لە دادگای کاس تۆمار کرد، بەڵام دواجار دادگاکە بریارەکەی فیفا و یوێفای پەسەند کرد.
بەم شێوەیە هەڵبژاردەی رووسیا ناتوانێت بەشداری لە پاشکۆی پاڵاوتنەکان بەرامبەر پۆڵەندا بکات و لە مۆندیالی 2022ـی قەتەر بێ بەش دەکرێت.