ئینگلتەراگرنگترین

کلۆپ نهێنی ئاستە بەرزەکەی ئێستای یانەکە ئاشکرادەکات

Yariga App

یۆرگن کڵۆپ پێی وایە هۆکارێکی تایبەت لە پشت ئاستە بەرزەکەی ئەم دواییەی لیڤەرپوولە.

بردنەوەکەی شەوی رابردووی لیڤەرپوول لە ئارسناڵ، مانای ئەوەبوو جیاوازی نێوان خاڵەکانی ریدز و ستیزن تەنها بۆ یەک خاڵ کەمبووەوە.

کڵۆپ لەوبارەیەوە وتی “ئێستا دەرفەتی ئەوەمان هەیە کە گۆڕانکاری بکەین لەکاتی یارییەکاندا  و یەکەمجارە ئەو بژاردەیەمان هەیە. وەرزەکانی دیکە سادیۆ و محەمەد سەڵاح هەمیشە یارییان دەکرد، بۆبی (فیرمینیۆ) بەهەمان شێوە. رەنگە ئەوە هۆکاری ئەوە بووبێت پێشتر زیاتر نەماندەتوانی رکابەر بین لەسەر ناسناوەکان. ئەگەر بتەوێت هێرشبەری لیڤەرپوول بیت پێویستە زۆر خۆت ماندوو بکەیت و هەروەها بەرگری بکەیت. ئێستا یاریزانی یەدەگمان هەیەکە دەتوانن بەشداربن و بە ووزەیەکی زۆرەوە بگەڕێنەوە دواوە”.

لیڤەرپوول لە گواستنەوەی زستانەدا لویس دیازی ئەستێرەی پۆرتۆی گواستەوە لە پاڵ ئیبراهیم کۆناتێ لە هێڵی بەرگری و لە کۆتا نۆ یاری پریمەرلیگدا سەرجەمیانی بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button