ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

زانیاری لەسەر شێوازی تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یاریگا
دوای یەکلایی بونەوەی چارەنوسی هەشت یانەکەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بریارە سبەی تیروپشکی ئەم قۆناخە بکرێت.

ماڵپەری فەرمی یوێفا شێوازی تیروپشکەکەی لە نێوان هەشت یانەکە بڵاوکردەوە، بە پێچەوانەی قۆناغی رابردوو، لەم قۆناغە سەرجەم یانەکان ئەگەر بەریەککەوتنیان هەیە، واتە دەکرێت یانەکانی دوو وڵات رووبەڕووی یەکتری ببنەوە.

لەلایەکی دیکەوە هەر لەگەڵ تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی، تیروپشکی قۆناغی پێشکۆتاییش یەکلایی دەکرێتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە لە کاتی تیروپشک، ناوی یام یانە یەکەمجار رابکێشرێت، ئەو یانەیە لە یاری چوون دەبێتە میواندار، واتە یاری یەکەم لە یاریگای ئەوان دەکرێت.

بریارە سبەی هەینی کاتژمێر دوو بە کاتی هەولێر، تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button