چامپیۆنزلیگگرنگترین
وادەی تیروپشک و یارییەکانی قۆناغی چارەگی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

وابڕیارە سبەی هەینی تیروپشکی قۆناغی هەشتی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی کوردستان بەڕێوەبچێت.
وەک هەمیشە، بۆنەکە لە شاری نیۆن لە سویسرا بەڕێوەدەچێت و هاوکات تیروپشکی رێرەوی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینیش بەڕێوەدەچێت، بەمەش یانەکان دەزانن بە بردنەوە لە قۆناغی داهاتوودا رووبەرووی کێ دەبنەوە.
رۆژی یارییەکانی قۆناغەکانی داهاتوو
چارەگی کۆتایی
یاری چوون : ٥ و ٦ی مانگی چوار
یاری هاتنەوە: ١٢ و ١٣ی مانگی چوار
پێش کۆتا
یاری چوون: ٢٦ و ٢٧ی مانگی چوار
یاری هاتنەوە: ٣ و ٤ی مانگی پێنج
یاری کۆتایی
٢٨ی مانگی پێنج لە یاریگای فەڕەنسا، پاریس.