ئهڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
سامەر: کە گرێبەسەکەی مان سیتیم بینی بۆ هالاند لە هۆش خۆم چووم!
یاریگا-یان سامەر راوێژکاری دارایی بۆروسیا دۆرتموند باسی ئەگەری رۆیشتنی هالاند دەکات بۆ مان سیتی و ئەو پارە خەیاڵییەی پێشکەشیان کردووە.
بەرپرسەکەی دۆرتموند بۆ ئەمازۆن پڕایم وتی “لەوکاتەوەی ئۆفەرەکەم بینیووە شۆک بووم، سەرەتا لە هۆش خۆم چووم و کەوتمە سەر زەوی، خێزانەکەم هەڵیگرتمەوە”.
ناوبراو ئامادەنەبوو ووردەکاری گرێبەستەکە ئاشکرابکات بەڵام رایگەیاند ستیزن نزیکە لەو یاریزانە و وتی “پێم وایە لەگەڵ گواردیۆلا بۆ هەردووکیان باش دەبێت ئەم گواستنەوەیە، گومانم نیە لەوەی دەتوانێت بە باشی جێگەی هێرشبەرێکی وەک هالاند بکاتەوە لە پێکهاتەکەی بەڵام دەبێت شێوازی کارکردنیان پێکەوە لە قازانجی هەردوولا بێت”.
ئەوە یەکلابووەتەوە هالاند هاوینی ئەمساڵ دۆرتموند جێدەهێڵێت، داهاتووشی تا ئێستا لە نێوان یانەکانی ریاڵ مەدرید، بارسێلۆنا و مانچێستەر سیتی دایە.