یاریگا–
هاری کەین، گۆڵکاری ئینگلیزی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی وەرزی رابردوو هەوڵێکی زۆریدا بۆ پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی، بەڵام یانەکەی رێگەی پێنەدا و ئێستاش ئەو یاریزانە هەمان ئامانجی هەیە.
رۆژنامەی گاردیان ئاشکرای کردووە، کارگێری ستیزن بەم دواییە داوایان لە گۆڵکارەکەی سپێرز کردووە، بۆ ئەوەی بتوانن بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی هەڵوەشێنتەوە، یاخود مەرجێکی ئاسانیان بۆ دابنێت، بە پێچەوانەوە ئەستەمە بتوانن بیگوازنەوە.
کەین هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتێنهام کۆتایی دێت و، بەرپرسانی یانەکەشی پێشتر رایانگەیاندووە بە هیچ شێوەیەک ئامادەنین دەستبەرداری بن.