ئهوروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ
” حەز دەکەین رووبەڕووی ریال مەدرید ببینەوە “
یاریگا–
ئێریکی سێرزۆ سەرۆکی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئسپانیا ئارەزوو دەکات لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ریال مەدرید ببنەوە.
دوای بردنەوەی یانەکەیان لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، سەرۆکی یانە ئیسپانیەکە بە رۆژنامەی مارکای گووت، شانازی بە یاریزانەکانیەوە دەکات و، هەموو ئاواتیشی ئەوەیە لە یاری کۆتایی پاڵەوانتیەکە رووبەڕووی شاهانەکان ببنەوە.
پێشتر هەردوو یانە مەدریدییەکە دووجار لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەکتری بونەتەوە و، هەردوو یارییەکە مێرنگی براوە بووە.