ئیسپانیا

مەدرید توڕەیە لە لالیگا لەسەر ڤینیسیوس

Yariga App

یانەی ریاڵ مەدرید نیگەران و توڕەیە لە ناوبژیوانان و یانەکانی رکابەرییان بەهۆی ئەو مامەڵەی لەگەڵ ڤینیسیوس جونیۆرز دەیکەن.

بەگوێرەی مارکا، مێرەنگی پێی وایە بەمەبەست لە یارییەکاندا لە ڤینیسیوس دەدرێت و ناوبژیوانیش هیچ پارێزگارییەکی لێ ناکەن. نەک تەنها ئەوەندە بەڵکو زۆر جار تۆمەتباریش دەکرێت بە نواندن. رۆژنامەکە باسی رووداوەکانی یارییەکانی ڤیاریاڵ، ئالاڤێز، ڤاییکانۆ، سۆسیداد و مایۆرکای کردووە کە تێیدا بەردەوام ئەوە دووبارە دەبێتەوە لەو یاریزانە دەدرێت و پاشان گرژی لێدەکەوێتەوە بە بێ ئەوەی ناوبژیوان ئەو  یاریزانە بپارێزێت.

تا دێت رۆڵی لاوە بەڕازیلییەکە لە یانەکە بەهێزتردەبێت وراگرتنیشی بە زەحمەت، شەوی رابردوو چەند جارێک لەلایەن یاریزانانی مایۆرکا و لێیدرا  زۆر نەمابوو ئەویش بچێتە پاڵ رۆدریگۆ،مێندی و بەنزیمە لە ریزی ئەو یاریزانانەی لەو یارییە تووشی پێکان هاتن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button