ئه‌وروپا

تۆتنهام هێرشبەرێكی بارسێلۆنای دەوێت

Yariga App

یاریگا-

ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی گرنگی دەدات بە تواناكانی میمفیس دیپای هۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەوێت.

جیرارد ڕۆمێرۆ ڕۆژنامەنوسی باوەڕپێكراوی كەتەلۆنی ئاشكرایكرد: بارسێلۆنا گرێبەستێكی لە یانەی تۆتنهامەوە پێگەشت بەمەبەستی كڕینی میمفیس دیپای.

هەروەها ئاشكرایكرد: ئەو یانەیەی گرنگی بە گواستنەوەی دیپای دەدات ئەوە تۆتنهامە و دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازێتەوە ڕیزەكانی.

لە گواستنەوەكانی هاوینی ڕابردوودا دیپای لە لیۆنەوە پەیوەندی بە بارساوە كرد و گرێبەستەكەی لە ساڵی 2023 بەسەردەچێت.

هێرشبەرە هۆڵەندیەكە بەشداری 27 یاری كردوە لەگەڵ بارسێلۆنا و توانیویەتی 10 گۆڵ تۆمار بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button