خوله‌کانی دیکە

دی کانیۆ: لە نێوان رۆناڵدۆ و مێسی یاریزانە پۆرتوگالیەکە هەڵدەبژێرم

یاریگا
پاولۆ دی کانیۆ یاریزانی پێشووی ئیتاڵیا لە نێوان کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی
یاریزانە پۆرتوگالیەکە هەڵدەبژێرێت.

دی کانیۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سکای سپۆرت لەبارەی رەخنەکانی ئەم دواییەی هاندەرانی پاریس سانجێرمان بەرامبەر لیۆ دەڵێت ” کاتێک یانەی پاریس سانجێرمان بەرامبەر ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ دەرکرا، بینیمان مێسی زۆر بە شێوەیەکی ئاسایی یاریگای جێهێشت، بێ ئەوەی هیچ هەستێکی هەبێت، بەڵام رۆناڵدۆ یاریزانێکە هەست بە بەرپرسیارەتی دەکات “.

دی کانیۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتیشی ” نێیمار لە مێسی خرابتر بوو بورامبەر شاهانەکان، بینیمان ماوەیەک پێش ئێستا گووتی دەمەوێت بچمە خولی ئەمریکا، چونکە لەوێ یاریزانەکان سێ مانگ پشوویان هەیە “.

Back to top button