ئاسیائه‌وروپا

یونس مەحمود دەدرێتە دادگا

یاریگا
یونس مەحمود، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی عێراق لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپێ پێ ئیسرائیل سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە.

ماڵپەری سپۆرتی عێراقی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەکەیان لە یارییە دۆستانەکەی نێوان ئەستێرەکانی عەرەب و جیهان ئاڵای ئیسرائیلی لەسەر درێسەکەی سڕییەوە، لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەم وڵاتە سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە.

پێشتر بەرپرسانی حکومەتی ئێران و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش داوای لێکۆلینەوەی لە مەهدی مەهدەڤیکیا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەکەیان کردووە، چونکە ئەمیش بەشداری یارییەکە بوو.

Back to top button