یاریگا–
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەشداری راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی نەکردووە.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی بەریتانیا بڵاوییان کردەوە، هێرشبەرە موسڵمانەکەی رێدز بەشداری راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی نەکردووە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.
ماوەیەکە کێشە کەوتووەتە نێوان سەڵاح و کارگێری یانەکەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بۆیە دەنگۆیەک هەیەکە ئەو یاریزانە بەم هۆیەوە بەشداری نەکرد بێت.