
یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا بژاردە هێرشبەریەكانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیان ئاشكرا كرد بۆ وەرزی نوێ.
ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكرد ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ئامانجی یەكەمی یانە كەتەلۆنییەكەیە.
هەروەها هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە لە ئەگەری ڕێكنەكەوتنی ئەو گرێبەستە چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بارسێلۆنا محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی لیڤەرپولی دەوێت.
لە هەواڵێكیدا ڕۆژنامەی ئاس پلانەكانی بارسای بۆ گواستنەوەكانی هاوین ئاشكرا كردووە:
- پلان A: ئیرلینگ هالاند
- پلان B محەمەد سەڵاح
- پلان C ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی
- پلان D ڕۆمێرۆ لوكاكۆ



