یاریگا-
ئەلفۆنسۆ دەیڤیزی كەنەدی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ڕای خۆی سەبارەت بە داهاتووی محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دەربڕی.
گرێبەستەكەی سەڵاح لەگەڵ ڕێدز لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بەسەردەچێت و تا ئێستاش نەگەشتوونەتە ڕێككەوتن بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
لە لایڤێكیدا لە هەژمارە تایبەتیەكانی خۆی ئەلفۆنسۆ دەیڤیز لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە محەمەد سەڵاح ووتی: محەمەد سەڵاح كۆتا ئۆفەری بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ڕەتكردووەتەوە ، واو.
هەروەها ووتیشی: ەڵاح نایەوێت لیڤەرپول جێبهێڵێت ، دەیەوێت لە یانەكەی بمێنێتەوە ، بەڵام تەنها كۆتا ئۆفەری ڕەتكردووەتەوە.
ئەستێرە میسڕیەكە لەم وەرزەدا لە پریمەرلیگدا بەشداری 26 یاری كردووە بە تۆماركردنی 20 گۆڵ گۆڵكاری خولەكەیە و هەروەها توانیویەتی 10 گۆڵ درووست بكات.