ئه‌وروپائینگلتەرا

بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی یاریزانێكی نوێ بكاتەوە

Yariga App

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەكەی نوێ بكاتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی ڕۆنالد ئاراوخۆی ئۆرۆگوای و بەرگریكاری یانەكەی نوێ بكاتەوە.

گرێبەستی بەرگریكارەكە لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت و تا ئێستاش نەگەشتوونەتە ڕێككەوتن بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ئاراوخۆ ئۆفەری یەكەمی یانەكەی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ڕەتكردووەتەوە و یانەكەش دەیەوێت موچەكەی زیاد بكات و ئۆفەرێكی دیكەی پێشكەش بكات تا پارێزگاری لە مانەوەی بكات.

هەریەك لە یانەكانی چێڵسی مانچێستەر یونایتد ، مانچێستەر سیتی و پاریس سان جێرمان خواستی خۆیان بۆ گواستنەوەی ئاراوخۆ دەربڕی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button