ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

ئێمباپێ پەیامێکی بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری لاوی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، دوای دەرکردنیان لە چامپیۆنزلیگ پەیامێکی بڵاوکردەوە.

یاریزانەکەی شازادەکان پەیامەکەی لە رێگەی هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە و، نوسیویەتی ”
چامپیۆنزلیگ ئامانجێکی گەورە بوو بۆ ئێمە، بەڵام شکستمان هێنا، ئەم وەرزە کۆتایی نەهاتووە و گرنگ نیە چی روویداوە، ئێمە تاوەکو کۆتایی وەرز بە یەکگرتوویی دەمێنینەوە، سوپاس بۆ هەموو ئەو هاندەرانەی لە پێناو پاڵپشتی ئێمە گەشتیان کرد بوو، ئێرە پاریسە “.

ئێمباپێ لە هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە توانی گۆڵ لە ریال مەدرید بکات، بەڵام نەیتوانی ببێتە رێگر لە دەرکردنی یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button