ئهوروپاچامپیۆنزلیگ
سەرجەم کارتە زەردەکانی قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ دەسڕێنەوە

یاریگا–
هەر یەک لە یانەکانی ریال مەدرید، لیڤەرپوول، بایرن میونشن و مانچێستەر سیتی خۆیان گەیاندووەتە قۆناخی چارەکی کۆتایی و سەرجەم کارتە زەردەکانی ئەو یانەیەش دەسڕێنەوە.
ماڵپەری یوێفا بڵاویکردەوە، سەرجەم ئەو یاریزانانەی لە قۆناخی شازدە کارتی زەردیان وەرگرتووە، کارتەکانیان نامێنن و بە خیالێکی ئاسودەوە بەشداری قۆناخی داهاتوو دەکەن.
هەفتەی داهاتوو کۆتایی بە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ دێت و، چارەنوسی چوار یانەکەی دیکەش یەکلایی دەبێتەوە.