یاریگا–
یانەی چوارقوڕنە لە کۆتا گەڕی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بردنەوەیەکی مێژوویی بەدەستهێنا و گەیشتە خولی یانە نایابەکانی کوردستان.
لە کۆتا گەڕی کۆمەلەی دووەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، چوارقوڕنەی دووەمی کۆمەڵەکە بووە میوانی خانەقینی پێشەنگ و توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بباتەوە و، بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا گەیشتە خولی نایاب.
لە کۆمەڵەی یەکەمیش یانەی ئاکرێ توانی پلەی یەکەم بەدەست بێنێت و، ئەوانیش گەڕانەوە خولی نایاب.