ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
جگە لە ئەنجام، کێشەیەکی گەورەی تر بەرۆکی ئێڤەرتۆن دەگرێت
یاریگا-یانەی ئێڤەرتۆن ترسی ئەوەی لەسەرە سزابدرێت بە کەمکردنەوەی خاڵەکانی بەهۆی شکاندنی یاسای قازانج و داهاتی پریمەرلیگ.
بەگوێرەی دەیلی مەیڵ، ئێڤەرتۆن بەنیازە خۆیان لەگەڵ بەرپرسانی پریمەرلیگ دابنیشن و گفتوگۆی سزاکانیان بکەن بەر لەوەی کار لە کار بترازێت.
هۆکاری کێشەکە ئەوەیە ئێڤەرتۆن زۆر زیاترە لە قازانجەکانی یانەکە، خەرجی هەبووە و ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی ئەو خولەیە بەڵام ئێڤەرتۆن دەیەوێت ئەوەیان بۆ بسەلمێنێت کەمی قازانجەکانی بەهۆی کۆرۆناوە بووە و پێویستە هاوکاری بکرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە ئێڤەرتۆن بە بێ سزا لەپلەی ١٧هەمینی پریمەرلیگدایە و مەترسی دابەزینی لەسەرە بۆ پلە یەک.