چامپیۆنزلیگگرنگترین
پۆچەتینهۆ : ریاڵ مەدرید هێرشبەرانە یاری دەکات

ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ پێی وایە ئەمجارەیان مەدرید بەرگری ناکات و هێرش دەکەنە سەر گۆڵەکەیان.
راهێنەرەکەی پاریس بەر لە یارییە ئاگریینەکەی ئەمشەو لە بێرنابیۆ، وتی “ریاڵ مەدرید تیمێکی مەزنن بە کۆمەڵێک یاریزانی گەورەوە، یاری نەکردنی مێندی و کاسیمیرۆ شێوازی یاریکردنی ئەوان ناگۆڕێت. پێشتر رووبەروویان بووینەتەوە و دەزانین دەتوانن چی بکەن. پێمان وایە ئەوان هێرشبەرانە یاری دەکەن لەبەردەم هاندەرانی خۆیاندا. ئێمەش هەوڵ دەدەین بەهەمان شێوە هێرشبەرانە یاری بکەین و زاڵ بین بەسەریاندا. دەزانم مەدریدێکی جیاواز دەبینین وەک ئەوەی لە یاری یەکەم بینیمان.
پاریس یاری یەکەمی لە خاکی خۆیدا بە گۆڵێکی بێ وەڵام بردەوە و ئەمشەو پاریس بە سوود وەرگرتن لەو گۆڵە و مەدرید بە سوود وەرگرتن لە هاندەران هەوڵی گەیشتن بە چارەکی کۆتایی دەدەن.