ئینگلتەرا
هەوڵی هاوڕێکانی دی بروین تاوەکو بەرامبەر یونایتد باش یاری نەکات!
یاریگا-کێڤن دی بروین ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی دەڵێت چەند هاوڕێیەکی نزیکی هاندەری مان یونایتدن و ئێستا دەتوانێت پێیان پێبکەنێن.
ستیزن بە سەرکردایەتی دی بروین ٤-١ شکستی بە یونایتد هێنا. ئەمڕۆ بەلجیکییەکە نێودەوڵەتییەکە وتی “کۆمەڵێک هاوڕێم هاتبوون لە بەلجیکاوە و سیانیان هاندەرانی یونایتدن. شەوی بەر لە یارییەکە نەیاندەهێشت بخەوم، بەڵام دوای بردنەوەکە ئێستا دەتوانم بڕۆم پێیان پێبکەنم. شتەکە هەر بۆ خۆشییە و زۆر دڵخۆشم بە بردنەوەکەمان”.
کێڤن لەو یارییەدا دوو گۆڵی تۆمارکرد و جیاوازییان لەگەڵ لیڤەرپوول بەشێوەیەکی کاتی بەرز بووەوە بۆ شەش خاڵ.