یاریگا-
خوان لاپۆرتای ئیسپانی و سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات باس لە سەختترین بڕیار دەكات كە لە ماوەی سەرۆكایەتیدا داویەتی.
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی بارسێلۆنا سەرۆكەكەی بلاوگرانا ووتی: یانەكەم لە شوێنێك داناوە لە پێش هەمووان تەنانەت پێش ڕاهێنەران و لە پێش باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێش.
سەبارەت بە قورسترین بڕیار ووتی: نوێنەكردنەوەی گرێبەستەكەی میسی سەختترین بڕیار بووە كە هەرگیز نەمویستووە بڕیاری لەو شێوەیە بدەم.
لە هاوینی ڕابردوودا بەهۆی قەرزە زۆرەكانی یانەكەوە گرێبەستەكەی لیۆنێل میسی نوێ نەكرایەوە و بە خۆڕایی پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد.