یاریگا–
کارگێری هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و ریال مەدریدی ئیسپانیا هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دەست پێکردووە.
ماڵپەری ئاتلێتیکی بەریتانی ئاشکرای کردووە، هەردوو یانە رکابەرییەکی باشی یەکتری دەکەن بۆ گواستنەوەی هێشبەرەکەی زەردەواڵەکان، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو یەکێک لەم دوو یانەیە یاریزانەکە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
هالاند چەند وەرزێک گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە، بەڵام ئەو یاریزانە نەرویجیە بریاریداوە هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت.