ئهوروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگفهرهنسا
کۆمەڵێک یاریزانی سانجێرمان گەڕانەوە
یاریگا–
بەشێک لە یاریزانەکانی پاریس سانجێرمان پێکانەکەیان تێپەڕاندووە و، بۆ یاری بەرامبەر ریال مەدرید ئامادە دەبن.
ئارانچا رۆدریگێز لە رادیۆی COPE ئاشکرای کردووە، هەر یەکە لە ئەشرەف حەکیمی و پارێدێس پێکانەکەیان تێپەڕاندووە و، بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر مێرنگی لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ ئامادە دەبن.
رۆژنامەنوسە ئیسپانیەکە ئەوەشی باسکردووە، هەر یەکە لە سێرخیۆ رامۆس و ئاندێر هێرێرا ئەو دوو یاریزانەش چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ یانەکەیان گەشتی مەدرید بکەن.