ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

کلۆپ باس لە داهاتووی لەگەڵ لیڤەرپوول دەکات

Yariga App

یاریگا
یۆرگێن کلۆپ، راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری داهاتووی یانەکەی باسی چارەنوسی خۆی لەگەڵ یانەکەی کرد.

راهێنەرە ئەڵمانیەکەی رێدز گووتی ” من تاوەکو ساڵی 2024 گرێبەستم لەگەڵ یانەکەم هەیە، دەمەوێت لەم ماوەیە زۆرترین ناسناو لەگەڵ یانەکەم بەدەست بێنم، بەڵام کێشەکە ئەوەیە هەموو راهێنەرەکانی دیکەش هەمان ئامانجیان هەیە ”.

کلۆپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی ئەگەر ئەوان بیانەوێت لەسەر بەدەست هێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ بەردەوام بن، ئەوا پێویستە یاری داهاتوو بەرامبەر وێستهام سێ خاڵ بەدەست بێنن.

Back to top button