یاریگا-بەڕێوبەری گشتی پاریس سان جێرمان لیۆناردۆ رەخنە لە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج دەگرێت کە بەردەوام لە لێدوانەکانیدا باسی یانەکە دەکات بە خراپە.
لیۆناردۆ ئاشکرایکرد ئیبرا چەند جارێک هەوڵیداوە بگەڕێتەوە و وەریان نەگرتووەتەوە ئەم لێدوانەش پاش ئەوە دێت ئیبرا لە پەرتووکە تازەکەی رەخنە لە پاریس و خولی فەڕەنسی دەگرێت
لیۆناردۆ بۆ لێ ئیکویپ وتی “تەنانەت نامەوێت وەڵامی بدەمەوە، ئێمە کوا بێ دیسپلینین؟ هەر کاتێکیش یاریزانێک لە پاریس دەڕوات ئەو قسەیەکی هەیە و ناتوانێت هێندە باسمان نەکات. هەمووان دەیانەوێت بێنە پاریس و خۆیشی چەند جارێک داوای کرد بگەڕێتەوە، چاوەڕێم جارێک سوپاسی پاریس بکات بۆ هەموو ئەو شتانەی بۆمان کرد، پاریس دوای ئەو و پێش ئەویش هەر هەبووە”.
زڵاتان چوار وەرز لەو یانەیە یاریکرد و لە ١٨٠ یاریدا ١٥٦ گۆڵی بۆ تۆمارکردن تاوەکو لە ٢٠١٦دا روویکردە مانچێستەریونایتد.