یاریگا-
كەمێك پێش ئێستا ناوی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی پریمەرلیگ ئاشكرا كرا.
هەژماری فەڕمی پریمەرلیگ هەریەك لە یاریزانان ( چی ئادەمس ، ڕیان فرایزەر ، هاری كەین ، جۆیل ماتیپ ، بین می ، وێلفرید زاها ) دەستنیشانكرد وەك پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی خولەكە.
– چی ئادەمس لە مانگی ڕابردوودا بەشداری لە 350 خولەك یاری كردووە ، توانیویەتی سێ گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات و 12 لێدانیشی هەبووە.
– ڕیان فرایزەر ، لە مانگی ڕابردوودا بەشداری لە 340 خولەك یاری كردووە ، یەك گۆڵی تۆمار كردووە و گۆڵێكیشی درووست كردووە و هەشت لێدانیشی هەبووە.
– هاری كەین ، لە مانگی ڕابردوودا بەشداری لە 450 خولەك یاری كردووە ، سێ گۆڵی تۆمار كردووە و گۆڵێكیشی درووست كردووە و 18 لێدانیشی هەبووە.
– جۆیل ماتیپ ، لە مانگی ڕابردوودا بەشداری لە 360 خولەك یاری كردووە ، یەك گۆڵی تۆمار كردووە و گۆڵێكیشی درووست كردووە ، سێ كلین شیتی هەبووە.
– بین می ، ە مانگی ڕابردوودا بەشداری لە 540 خولەك یاری كردووە ، یەك گۆڵی تۆمار كردووە و سێ كلین شیتی هەبووە.
– وێلفرید زاها ، لە مانگی ڕابردوودا بەشداری لە 450 خولەك یاری كردووە ، سێ گۆڵی تۆمار كردووە و 13 لێدانیشی هەبووە.