Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

نێیمار و بارسا بەشێوەیەکی زارەکی رێککەوتوون

Yariga App

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا گەیشتووەتە رێککەوتنێکی زارەکی لەگەڵ نێیمار داسیلڤا.

بارسێلۆنا بۆ هێنانی نێیمار بیری لە ئاڵوگۆڕکردنی چەند یاریزانێکی کردووەتەوە لەگەڵ پاریس. تا ئێستا بارسا و پاریس نەگەیەشتوونەتە رێککەوتن بەڵام رۆیشتنی ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە پاریس یەکلابووەتەوە.

نێیمار لەپێناو گەڕانەوە بۆ بارسا رازیبووە موچەکەی بۆ ٢٤ ملیۆن یۆرۆ کەمبکرێتەوە، ئەمە لە کاتێکدا موچەی ساڵانەی لە پاریس ٣٦ ملیۆن یۆرۆ بوو وە دووهەم خاوەن زۆرترین موچەبوو دوای مێسی.  موچەکەی نێیمار نزیکە لەهەمان ئەو بڕەی پێش پەیوەندیکردن بە پاریس وەریدەگرت.  گرێبەستەکەشی بۆ ماوەی پێنج وەرزە کە ئەوکات تەمەنی دەگاتە ٣٢ ساڵ.

ناوی هەریەک لە کۆتینهۆ،راکیتیچ،عوسمان دێمبێلێ بەستراوەتەوە بە گرێبەستی گۆڕینەوەی نێیمارەوە.

Back to top button