ئینگلتەراگرنگترین

نرخی چێڵسی دیاریکرا و بەربەستێکی گەورە لە پێش کڕیارانە

Yariga App

رۆمان ئەبرامۆڤیج خاوەنی یانەی چێڵسی داوای بڕە پارەیەکی خەیاڵی دەکات لە بەرامبەر فرۆشتنی یانە لەندەنییەکە.

بەهۆی سزاکانی سەر رووسیا، ئەبرامۆڤیج یەکێک بوو لە کەسە دەوڵەمەندەکانی نزیک ڤلادیمیر پوتین کە سزادرا و کار گەیشتە ئەوەی وەکو سەرۆک دەست لەکار بکێشێتەوە. ئەمڕۆش راگەیەندرا ناوبراو بەنیازە یانەکە بفرۆشێت.

بەگوێرەی میدیاکانی بەریتانیا، ئەبرامۆڤیج داوای زیاد لە سێ ملیار پاوەند دەکات بۆ دەستبەرداربوون لەو یانەیە. بەڵام بەگوێرەی تەلەگراف پێشبینی دەکرێت ئۆفەرەکان بۆ ئەو یانەیە لە دەورووبەری دوو ملیار دا بن.

چێڵسی بڕی ١.٥ ملیار پاوەندی ئەبرامۆڤیج قەرزارە بەهۆی ئەوەی ملیاردێرە رووسییەکە لە دەرەوەی سیستەمی دارایی یانەکە، پارەی بە قەرز داوەتە چێڵسی بۆ خەرجی و کڕینی یاریزانان. تا ئێستا روون نیەو ئەو باسە چۆن چارەسەر دەکرێت.

بەگەوێرەی نوێترین لێکۆڵینەوەکان، چێڵسی حەوتەم گرانترین یانەی جیهانە و نرخی ٢.٣ ملیۆن پاوەندە. ئەو یانەیە لە ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن ئەبرامۆڤیجەوە بە ١٤٠ ملیۆن پاوەند کڕدرا

بابەتی زیاتر

Back to top button