ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ئێمباپێ هیچ بریارێکی لەسەر داهاتووی نەداوە

Yariga App

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، یاریزانی فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە، تاوەکو ئێستا بریاری یەکلاکەرەوەی لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە.

کەناڵی فتبۆلی فەرەنسی ئاشکرای کردووە، گۆڵکارەکەی شازادەکان هیچ بریارێکی یەکلاکەرەوەی لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە و، ئەو یاریزانە چاوەڕێ یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید و، کاردانەوەی هاندەرانی ئەو یانەیە دەکات.

ئێمباپێ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و، لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی ریال مەدرید ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button