ئه‌وروپائیسپانیا

لاپۆرتا: هیوادارم دیمبلی بە بڕیارەكەیدابچێتەوە

Yariga App

یاریگا-

خوان لاپۆرتای ئیسپانی و سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات هیواخوازە عوسمان دیمبلی فەڕەنسی و یاریزانی یانەكەیان لە ڕیزەكانی یانەكەی بەردەوام بێت.

گرێبەستەكەی دیمبلی لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و پێشتر یاریزانەكە چەند جارێك ڕەتیكردەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

لە لێدوانیدا كە كەناڵی كادینا سێر بڵاویكردووەتەوە لاپۆرتا ووتی: دیمبلی دەزانێت هەموو كات ویستومانە بمێنێتەوە ، هەروەها دەشزانێت ئیمە دەمانەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە ، هیوادارم لە دوای كۆتاییهاتنی وەرز بیری لێ بكاتەوە.

لە كۆتا یاری یانەكەی بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو دیمبلی دوای ئەوەی وەك یاریزانی یەدەگ هاتە ناوەوە توانی گۆڵێك تۆمار بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button