ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

راهێنەرەکەی شێریف دەچێتە ریزی سوپای ئۆکرانیا

Yariga App

یاریگا
یۆری وێرنیداب، راهێنەری ئۆکرانی یانەی شێریفی مۆلداڤیا دەچێتە ریزی سوپای وڵاتەکەی و بەرگری لە خاکی وڵاتەکەی دەکات.

کەناڵی گۆڵی ئیسپانی بڵاویکردەوە، راهێنەرە ئۆکرانیەکەی یانەی شێریف کە ئەم وەرزە بۆ یەکەمجار بەشداریان لە چامپیۆنزلیگ کرد و، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو توانی لە ریال مەدرید بباتەوە، وازی لە ئەرکەکەی هێناوە و چووەتە ریزی سوپای وڵاتەکەی.

یۆری وێنەیەکی بە جلی سەربازی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە و، دەنگدانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.

Back to top button