بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

سێرجیۆ ڕامۆس ڕوو لە ئەمریکا دەکات

پاریس گرێبەستێکی شکست خواردوو بوو بۆ کاپتەنەکەی پێشووی مێرێنگی

Yariga App

یاریگا- پێگەی فوت مێرکاتۆ لە نوێترین هەواڵی ئەمڕۆیدا ئاشکرایکردووە، کەوا یانەی (لۆس ئەنجلسی) ئەمریکی گرینگی بە یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان (سێرجیۆ ڕامۆس) دەدات و دەیەوێت بیگوازێتەوە ڕیزەکانی یانەکەی.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە هاوینی ڕابردوو بە گرێبەستێکی ئازاد لەیانەی (ڕیاڵ مەدرید)ەوە گوازرایەوە بۆ یانەی (پاریس سان جێرمان)، بەڵام بەهۆی زۆری ڕێژەی پێکانەکانی نەیتوانیوە لە زۆربەی یاریەکان بەشداری بکات، بەو هۆیەش یانەکەی بیری لەوە کردۆتەوە گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.

هەر لەو بارەیەوە هەمان پێگە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کەوا بەرپرسانی یانە ئەمریکیەکە دەستیان بە گفتوگۆ کردووە لەگەڵ (ڕامۆس)دا و گفتوگۆکانیش بۆ گواستنەوەی ناوبراو تا ئێستا ئەرێنین و هیچ ئاستەنگێک نەهاتووەتە نێوانیان.

کاپتنەکەی پێشووی مێرێنگی لە ڕابردوودا بۆ ماوەی ١٦ وەرز درێسی شاهانەی پۆشی بوو، توانیبووی سەرجەم نازناوەکانیش زیاتر لەجارێک لەگەڵ یانەکەیدا بەرز بکاتەوە، بەڵام لە وەرزی ڕابردوودابەهۆی ئەوەی ئامادە نەبوو مووچەکەی کەمبکاتەوە، گرێبەستەکەی بۆ نوێنەکرایەوە و ڕووی لە یانە فەڕەنسیەکەی شاری پاریس کرد.

Back to top button