ئەفریقائیتاڵیا

ساموێل ئیتۆ خرایە ئەندامانی هۆڵی ئەستێرەکانی ئینتەر

Yariga App

یاریگا-یانەی ئینتەرمیلان ناوی ساموێل ئیتۆی زیادکرد لە لیستی ئەندامانی هۆڵی ئەستێرەکانی یانەکەی.

گۆڵکارە ئەفریقییەکە دەبێت چوارەم لە ماوەی ساڵێکدا زیادبکرێت بۆ ئەو هۆڵە و هەریەک لە جیانلوکا پالیوکا، مارکۆ ماتێرازی و وێسلی سنایدەر پێشتر زیادکرابوون.

ئیتۆ تەنها دوو وەرز لە ئینتەر بوو لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩-٢٠١١ بەڵام رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە سەرکەوتنەکانی یانەکە لەو ماوەیەدا و ٥٣ گۆڵی تۆمارکرد.

ساموێل دەچێتە پاڵ هەریەک لە  رۆناڵدۆ، جیوسیپی میازا و میلیتۆ لە ریزی ئەو هێرشبەرانەی لەلایەن ئینتەرەوە رێزیان لێنراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button