یاریگا-
كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی هەمان وڵات باس لە یەكسان كردنەوەی ژمارەكەی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ دەكات.
پاریس لە یاریگای خۆیدا میوانداری سانت ئیتیانی كرد و یاریەكەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 26ی خولی فەڕەنسیدا.
ئیمباپێ توانی دوو گۆڵی یاریەكە تۆمار بكات و كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ پاریس بگەیەنێتە 156 گۆڵ و ژمارەی گۆڵەكانی ئیبراهیمۆڤیچی یەكسان كردەوە.
سەبارەت بەوە ئیمباپێ ووتی: یەكسان كردنەوەی ژمارەكەی زلاتان تامێكی تایبەتی هەیە ، لێرەلە ماڵەوە بەرامبەر ئەو هاندەرانەی كە هەموو كات پاڵپشتیت دەكەن ، من زۆر دڵخۆشم بەو یەكسان كردنەوەیە ، چاوەڕوانی ساتە گرنگەكانین ، هەموومان دەمانەوێت پێكەوە بەهەمان ئاڕاستەدا بڕۆین.
سەبارەت بە شكاندنی ژمارەی پێوانەیی كە بە ناوی كاڤانیەوەیە هێرشبەرە فەڕەنسیەكە ووتی: با ببینین بزانین شتەكان چۆن دەڕوات ، بێگومان دەمەوێت ببمە گۆڵكاری مێژووی پاریس سان جێرمان ، ئەوە دەستكەوتێكە ناتوانی لەدەستی بدەی ،باببینین.
كاڤانی گۆڵكاری مێژووی پاریس سان جێرمانە بەتۆماركردنی 200 گۆڵ ، بۆ یەكسان كردنەوەی ڕیكۆردەكەی ئیمباپێ پێوویستی بە تۆماركردنی 44 گۆڵە.