یاریگا-
خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە گواستنەوەی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەكات.
لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا كە ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە و ئاشكرایكردووە كە لاپۆرتا و مینۆ ڕایۆلای بەڕێوەبەری كارەكانی هالاند كۆبوونەوەیەكی نهێنیان كردووە سەبارەت بە داهاتووی ئەستێرە نەرویجیەكە.
لاپۆرتا ووتی: كارێكی نایابمان ئەنجامدا لە زستاندا ، ئامانجمان ئەنجامدانەوەی باشترینە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.
سەبارەت بە گواستنەوەی هالاند سەرۆكەكەی یانە كەتەلۆنییەكە ووتی: هیوادارم كارەكان لە هاویندا بە باشی بڕۆنە پێشەوە ، ئێمە دڵخۆشین بەوەی ئەنجامی دەدەین و بەدەستی دەهێنین.
لە كۆتایشدا ووتی: متمانەمان بە چاڤیە و ئەوەی لەگەڵ تیمەكە ئەنجامی دەدات ئێمە ئێستا لەسەر ڕێگای ڕاست دەڕۆین و بینینی یاری بارسێلۆنا چێژبەخشە و هەلی گۆڵكردنی زۆر درووست دەكەین.