یاریگا–
چاوەڕێ دەکرێت ئەم وەرزە دوایین وەرزی ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی لەگەڵ یانەی بورووسیا دۆرتمۆند بێت، ئەو یاریزانە لاوە بووەتە ئامانجی چەندین یانەی دیاری ئەوروپا.
رۆژنامەی ئاتلێتیکی بەریتانی ئاشکرای کردووە، کارگێری یانەی مانچێستەر سیتی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە لاوەکەی زەردەواڵەکان دەستپێکردووە و، ئەو یانەیە دەیەوێت لە داهاتوویەکی نزیک رێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ مینۆ رایۆلا بەرێوەبەری کارەکانی واژۆ بکات و، هاوینی داهاتوو بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە دەنگۆیەکی بەهێزیش هەیە کە یانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆناش کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی هالاند دەکەن.