
یاریگا–
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لیستی ناوی یاریزانی بانگهێشتەکانی بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ بڵاوکردەوە و هەر یەکە لە داڤید ئالابا و گاریس بەیل بەهۆی پێکان دوورخراونەوە.
هەژمارەی فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن راهێنەری یانەیان بانگهێشتکراون و، بێجگە لە ئالابا و بەیل کە پێکانێکی سووکیان هەیە، سەرجەم یاریزانەکانی دیکە بانگهێشتکراون.
ریال مەدرید پێشەنگی لالیگا سبەی شەممە لە گەڕيی 27ـی خولەکە لە دەرەوی یاریگای خۆی رووبەڕووی رایۆڤایێکانۆ دەکات.