ئه‌وروپا

یوڤێنتوس یاریزانێكی بۆ ماوەیەكی درێژ لەدەستدەدات

Yariga App

یاریگا-

ماسیمیلیانۆ ئەلیگری ڕاهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی یەكێك لە یاریزانەكانی بۆ ماوەیەكی درێژ لەدەستدەدات.

ڤیاڕیاڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری یوڤێنتوسی كرد و یاریەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە میانەی یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە خولەكی 1 دوشان ڤلاهۆڤیچ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یوڤێنتوس تۆمار كرد و لە خولەكی 66 دانیال باریخۆ ئەنجامەكەی بۆ ڤیاڕیاڵ یەكسان كردەوە.

لە خولەكی 81ی یاریەكەدا ویستۆن ماكینی تووشی پێكانێكی سەخت هات و بەهۆیەوە نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت.

پێگەی تۆتۆ مێركاتۆ ئاشكرایكرد كە پێكانەكەی ماكینی سەختە و گومان دەكرێت كە شكان لە ژێر پێیدا هەبێت و بەوەش ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button