ئهوروپا
ڤلاهۆڤیچ ڕیكۆردێكی مێژووی بۆ خۆی تۆمار كرد
یاریگا-
دوشان ڤلاهۆڤیچ ، هێرشبەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی ڕیكۆردێكی مێژووی بۆ خۆی تۆمار كرد ، لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.
ڤیاڕیاڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری یوڤێنتوسی كرد و یاریەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە میانەی یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.
ڤلاهۆڤیچ لە خولەكی 1 گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یوڤێنتوس تۆمار كرد و دانێل باریخۆ لە خولەكی 66 ئەنجامەكەی بۆ ڤیاڕیاڵ یەكسان كردەوە.
بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان ڤلاهۆڤیچ دووەم یاریزانی یوڤێنتوسە لە تەمەنی 22 ساڵیدا لە یەكەم دەركەوتنی خۆیدا گۆڵ تۆمار بكات لە چامپیۆنسلیگ ، لە دوای دێل پێرۆ.
هەروەها ڤلاهۆڤیچ خێراترین یاریزانە گۆڵی لە چامپیۆنسلیگ تۆمار كردبێت دوای تێپەڕبوونی 32 چركە.