یاریگا–
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بریاریداوە ئەگەر هاوینی داهاتوو سەرکەوتوو نەبن لە گواستنەوەی هالاند، دوو یاریزانی دیکە دەگوازنەوە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە بلاوگرانا بڵاویکردەوە، ئەو یانەیە هەموو ئامانجی ئەوەیە هێرشبەرە نەرویجیەکەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام ئەگەر سەرکەوتوو نەبوون ئەو کات هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئیسکۆ لە ریال مەدرید و کوندێ لە سێڤییا دەدەن.
بێجگە لە بارسێلۆنا یانەی ریال مەدریدیش هەوڵی گواستنەوەی هالاند دەدات و دەنگۆیەکەیش هەیە رێکەوتنێک لە نێوانیان کراوە.