ئه‌وروپا

ئەستێرەیەكی پێشووی ئەرجەنتین: ڕۆشتنی میسی لە بارسێلۆنا بە ئازار بوو بۆ هەردوولا

Yariga App

یاریگا-

ماریۆ كیمبس ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و گۆڵكاری جامی جیهانی 1978 باس لەڕۆیشتنی لیۆنێل میسی دەكات لە بارسێلۆنا.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ساڵی 1978 بوو بە پاڵەوانی جامی جیهانی و ماریۆ كیمبس بوو بە گۆڵكاری پاڵەوانیەتیەكە و لە هەمان كاتیشدا باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەكە.

لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەستێرەكەی پێشووی تانگۆ ووتی: ئێستا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە بارودۆخێكی باشدا تێدەپەڕێت ، بەهێزتر بوون و دەتوانن نازناو ببەنەوە وەك ئەوەی كۆپا ئەمریكایان بردەوە ، پێكەوە بوون و یاری بە كۆمەڵ چەكی بردنەوە بوو.

سەبارەت بە ڕۆشتنی میسی لە بارسێلۆنا ووتی: ڕۆشتنی لیۆ لە بارسێلۆنا ئازاری هەردوولای دا ، بارسا میسی لەدەستدا ئەوەش بە ئەنجامە خراپەكانیەوە دیارە ، هەروەها یاریزانەكە بەشێك لە ئاستی لە دەستدا دوای جێهێشتنی بارسێلۆنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button