ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا گرێبەستی ئاراوخۆ نوێ دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی بەرگریكاری یانەكەی ڕۆنالد ئاراوخۆی ئۆرۆگوای.

گرێبەستەكەی ئاراوخۆ لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی 2023 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی یانە كەتەلۆنییەكە گەشتووەتە ڕێككەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی بەرگریكارەكەی یانەكەی.

پێشتر بارسێلۆنا ئۆفەرێكی پێشكەشی یاریزانە 22 ساڵانەكە كرد بەڵام بەهۆی كەمی موچەكەیەوە ڕەتیكردەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە ، چاوەڕوان دەكرێت بارسا موچەی یاریزانەكە بەرز بكاتەوە و ئۆفەرێكی دیكەی پێشكەش بكات و یاریزانەكەش ئامادەیە لە كامپ نۆو بمێنێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button