یاریگا–
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پریس سانجێرمان پێیوایە ئەوان لە یاری گەڕانەوە بەرامبەر ریال مەدرید ئەرکیان ئاسان نابێت.
لە دیمانەیەکدا لەگەڵ گۆڤاری پاریس هێرشبەرەکەی شازادەکان لەبارەی یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید گووتی ” راستە ئەو یانەیە یاری چوون دۆڕاوە، بەڵام ئەوان هەرگیز خۆیان بەدەستەوە نادەن و، ئەرکی ئێمە بۆ یاری گەڕانەوە قورستر دەبێت “.
پاریس سانجێرمان بریارە مانگی داهاتوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ ببێتە میوانی ریال مەدرید.