ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئانچێلۆتی پەیامێکی بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای بردنەوەی یاری شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر ئالاڤێس، تویتێکی بڵاوکردەوە.

راهێنەرەکەی شاهانەکان پاش ئەوەی یانەکەی لە یاری چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاری سانجێرمانی فەرەنسا تووشی دۆڕان بوو، شەوی رابردوو توانیان لە گەڕی 26ـی لالیگا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە ئالاڤێس ببەنەوە و ئەمڕۆ ئەو راهێنەری تویتێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی ” سەرکەوتنێکی گرنگ، ئێمە لە بەرەو پێش چوون بەردەوامین، بژی مەدرید ”.

ئەم تویتەی کارلۆ وەکو پەیامێک بۆ ئەو کەسانە وایە کە دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان، دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە گوایە ئەو راهێنەرە لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button