ئهمریکا
میسی: چارەكی كۆتایی كۆپا ئەمریكا پاڵەوانیەتیەكی دیكەیە

یاریگا- لیۆنێل میسی گۆڵكاری مێژووی ئەرجەنتین دووپاتیكردەوە كەوا كێبڕكێی ڕاستەقینەی كۆپا ئەمریكا ئێستا دەست پێدەكات دوای گەشتنی تانگۆ بە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە.
لە لێدوانەكانی دوای یاریەكە لیۆ ووتی: شتەكان باش دەڕۆن، ئێستا دەست پێدەكەین و بۆ یاری داهاتوو دەڕۆین بەڵام بێ گومان ئاسان نابێت، قۆناغی دوای كۆمەڵەكان پاڵەوانیەتیەكی نوێیە.
بەردەوام بوو ووتی: لەمەولا پاڵەوانیەتیەكی دیكە دەست پێدەكات و پێوویستە هاوسەنگی خۆمان بپارێزین، بێگومان هاندەرەكانمان پشتگیریمان دەكەن، بردنەوە لە قەتەر وایكرد متمانەمان بە خۆمان هەبێ.
تانگۆ لە سالی ساڵی 1993وە نەیتوانیوە نازناوەكە بباتەوە