بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ئیمێرسۆن: بڕیارم خۆم بوو نەگەڕێتەوە چێڵسی

Yariga App

یاریگا-ئیمێرسۆن  پاڵمیێری دەڵێت بە بڕیاری خۆی لە گواستنەوەی زستانەدا نەگەڕاوەتەوە چێڵسی چونکە بەڵێنی بە ئەفسانەیەکی لیۆن دا تا کۆتایی وەرز بمێنێتەوە.

ئیمێرسۆن لە هاوین بە خواستن لە چێڵسییەوە گوێزرایەوە بۆ لیۆن، بەڵام بێن چیڵوێڵی بلوز تووشی پێکانێکی درێژخایەن هات و یانەکە پێویستی بەوەبوو لە گواستنەوەی زستانەدا بگەڕێتەوە یانەکەی خۆی بەڵام ئەوە رووینەدا.

ئیمێرسۆن ئەمڕۆ لەوبارەیەوە وتی “بەڵێنم بە جونینهۆ دابوو بەلایەنیکەم بۆ وەرزێک لێرە بمێنمەوە، من پیاوێک خاوەن قسەی خۆمم، حەزم لە لیۆنە و پێم خۆشە کە لێرەم. بەڵام نازانم بۆ وەرزی داهاتوو چۆن دەبێت

Back to top button