ئینگلتەراگرنگترین

دیارییەکی بەنرخ لە تۆتنهامەوە بۆ لیڤەرپوول

Yariga App

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز دیارییەکی گەورەی پێشکەشی لیڤەرپوول کرد پاش شکستهێنان بە مانچێستەر سیتی.

لە یەکێک لە بەهێزترین یارییەکانی ئەم وەرزەدا، تۆتنهام ٣-٢ شکستی بە مان سیتی هێنا، لەو یارییەی پێنج گۆڵ تۆمارکرا و گۆڵێکی دیکەش لەرێگەی ڤاڕ رەتکرایەوە.

هەرچەندە مان سیتی کۆنترۆڵی یارییەکەی کردبوو بەڵام تۆتنهام ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ ئەو دەرفەتانە کرد کە بۆیان هەڵکەوت. سەرەنجام بە دوو گۆڵی کەین و گۆڵێکی کولوڤێسکی یاریزانی نوێ براوەبوون و گوندۆگان و مەحرزیش دوو گۆڵەکەی ستیزن یان تۆمارکرد.

بەم ئەنجامە ئەنجامە جیاوازی نێوان مان سیتی و لیڤەرپوول کەمبووەوە بۆ شەش خاڵ و ریدز یارییەک کەمتری ئەنجامداوە.

لە بەرامبەردا تۆتنهام پاش سێ شکستی دوای یەک، بەم بردنەوەیە چانسی گەیشتنی بە خولی پاڵەوانەکان بە زیندوویی هێشتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button