یاریگا-
یانەی ئەتلەتیكۆ مینیرۆی بەڕازیلی دەیەوێت ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بگوازێتەوە ڕیزەكانی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.
گرێبەستەكەی دی ماریا لەگەڵ یانە پاریسیەكە لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستاش هیچ هەوڵێك بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نەدراوە.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئەتلەتیكۆ مینیرۆ دەستیكردووە بە گفتۆگۆكانی بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستكارە ئەرجەنتینیەكە لە هاوینی داهاتوودا دوای بەردەوام بوونی لەو یانەیە بۆ ماوەی حەوت وەرز.
دی ماریا لەم وەرزەی خولی فەڕەنسیدا بەشداری لە 17 یاری كردووە توانیویەتی سێ گۆڵ تۆمار بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.