ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

باشترین یاریزانی هەفتەی یەکەمی قۆناخی 16 چامپیۆنزلیگ دیاریکرا

Yariga App

یاریگا
هەژمارەی فەرمی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا ناوی براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی یەکەمی قۆناخی شازدەی ئاشکرا کرد و، کلیان ئێمباپێ گۆڵکارە لاوەکەی یانەی پاریس سانجێرمان خەڵاکەی بەدەستهێنا.

هەژمارەی فەرمی چامپیۆنزلیگ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ناوی براوەی خەڵاتی هەفتەی یەکەمی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگی ئاشکرا کرد و، یاریزانە لاوەکەی شازادەکان خەڵاتەکەی بەدەستهێنا، ئەو یاریزانە لە یاری چوونی ئەم قۆناخە بەرامبەر ریال مەدریدی ئیسپانیا توانی تاکە گۆڵی یارییەکە تۆمار بکات.

چوار یاریزان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی دیاری کرا بوون، ئەوانیش بریتی بوون لە کلیان ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمان، ڤان دایک لە لیڤرپوول، بێرناردۆ سیلڤا لە مانچێستەر سیتی هەروەها کامارا لە رێد بول سالزبورگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button